گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەنجامی نوێترین راپرسی بۆ پێشبینی كورسییەكانی داهاتووی پەرلەمان بڵاوكرایەوە

2021.10.06 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی نوێترین راپرسی بۆ پێشبینی كورسییەكانی داهاتووی پەرلەمان بڵاوكرایەوە

ناس کورد-

بەگوێرەی ئەنجامی نوێترین ڕاپرسی كە سەنتەری دیالۆگی ڕافیدەین لە 18 پارێزگای عێراق كردوویەتی بە تێكڕای 300 فۆرم لە هەر پارێزگایەك و 600 لە بەغدا گەورەترین براوەی هەڵبژاردن ناتوانێت چارەكی كورسییەكانی پەرلەمان بباتەوە و هێزە كوردییەكانیش ناگەنە 60 كورسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 راپرسییەكە كە لەنێوان 25 ئەیلول و 5ی تشرینی یەكەمی 2021 دا ئەنجام دراوە بە ڕەچاوكردنی باری جێندەری (32% ژنان) ئەوە ئاشكرا دەكات سەدرییەكان یەكەمی هەڵبژاردن دەبن و لەنێوان 47_53 كورسی دەبەنەوە بەدوای ئەوانیشدا هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی لە نێوان 41_45 كورسی، سەربەخۆكان و خۆپیشاندەرانی ترینیش دەوروبەری 25 كورسی. 

 

سەبارەت بە حیزبە كوردییەكان ئەنجامی راپرسییەكە ئەوە ئاشكرا دەكات پارتی دەوروبەری 30 كورسی و یەكێتی دەوروبەری 20 كورسی و سەربەخۆ و حیزبەكانی تر دەوروبەری 8 كورسی بەدەست دەهێنن و بەم جۆرەش ژمارەی كورسییەكانیان ناگاتە 60. 

 

بۆ هێزە سوننەكانیش راپرسییەكە هەر لە خوار 60 كورسی پێشبینی كردووە بۆ هێزە كانیان بەپێشكەوتنی هاوپەیمانێتی حەلبوسی بە رێژەی 41 كورسی.

No description available.