گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

شیكار: ئەردۆغان لە نێوان ماچەكانی حەلبوسی و زەردەخەنەی خەنجەر

2021.10.06 - 11:58
App store icon Play store icon Play store icon
شیكار: ئەردۆغان لە نێوان ماچەكانی حەلبوسی و زەردەخەنەی خەنجەر

ناس کورد-

ڕۆژنامەنوس و نووسەری دیاری عێراقی عەلی حسێن ڕەخنەی توند لەسەردانی هەردوو سەركردەی سوننە محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بۆلای ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت، "هەواڵی گرنگ ئەوەیە ئەردۆغان دەیەوێت حەلبوسی و خەنجەر یەك بگرن دژی ئەم گەلە پێ نەزانە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حسێن لە ستونی ڕۆژانەی خۆیدا لە ئەلمەدا كە "ناس كورد خوێندنەوەی بۆ كردووە (6ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوەشی وتوە، كەس پرسیار نەكات سوپای توركیا چی دەكەن لەسەر خاكی عێراق، ئایا تۆپخانەكەی خۆشەویستی و برایەتی وگوڵ و هاوڕێیەتی دەبەخشێتەوە؟

 

بەوتەی عەلی حسێن لە وتارەكەی بەناونیشانی " ئەردۆغان لە نێوان ماچەكانی حەلبوسی و زەردەخەنەی حەلبوسی" لە دیدارەكەدا ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكی بەرەی "تقدم" و بەرەی "عزم" لە سوننەكان لەبارەی هەڵبژاردن گفتوگۆی كردووە و دەڵێت "باوەشی ئەردۆغان و ماچەكانیتان پیرۆز بێت و بەهیوام جارێ ئێوە ئیسك شكاندنی یەكتر تێپەڕێنن...".

 

بەوتەی ئەم نوسەرە سیاسییەكانی عێراق تیا ماون لەنێوان تاران و واشنتۆن و لەنێوان داوای خەڵك كە دیموكراسییەت و دادگەری كۆمەڵایەتییە.

 

لەچەند رۆژی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بەجیا لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هاوپەیمانی "التقدم" و هەروەها خەمیس خەنجەری سەرۆكی هاوپەیمانی "عزم" ی سوننەكان دەركەوت. چاودێران پێیانوایە توركیا لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنی ناكۆكییەكانی سوننەی عێراق و ئاراستەكردنیانە بەرەو كۆمەڵێك ئامانج لە كاتێكدا سەردانەكە بووەتە جێگەی رەخنەو توڕەیی هێزە شیعەكان لەوانەش موقتەدا سەدر كە هۆشداری داوەتە دەوڵەتانی دراوسێ دووربكەونەوە لە دەستوەردان لە هەڵبژاردن.