گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت فڕی

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

2021.10.06 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە حەوت ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد

ناس کورد-

ئەمڕۆ بۆ پێنج ڕۆژ لەسەر یەک نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە حەوت ساڵی ڕابردوودا کە 83.23 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی تشرینی یەکەمی 2021، نرخی نەوتی برێنت 48 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 83 دۆلار و 26 سەنت.


هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش 57 سەنت بەرزبووە و هەر بەرمیلێک بە 79 دۆلار و 50 سەنت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا جیهانییەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەرە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپێک و دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە بە پلانی پێشووی خۆیان لەسەر زیادکردنی رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بۆ مانگی داهاتوو.


بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەلایەک و لەلایەکی دیکەش بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و گازی سرووشتی پاڵپشتی سەرەکی نرخی نەوت بوون کە ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2014ـەوە.