گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەچەمچەماڵ پێنج ئەندامى خێزانێک سوتان

2021.10.05 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
لەچەمچەماڵ پێنج ئەندامى خێزانێک سوتان

ناس كورد-

وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆى گڕگرتنى بتڵى غازە پێنج ئەندامى خێزانێک سوتان و چەند کەسێکیان تەندروستیان ناجێگیرە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف رەحیم ئەمڕۆ سێشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەمشەو لەگەڕەکى ئاشتى چەمچەماڵ پێنج ئەندامى خێزانێک سوتاون، کە بەوتەى خۆیان بەهۆى گڕگرتنى غازەوە بوە.

 

وتیشى ئەو پێنج کەسە لە دوو ئافرەت و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتوون.

 

شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد، سیان لەو کەسانە بەهۆى ناجێگیریی تەندروستیانەوە رەوانەى سلێمانى کراون، ئەوانەى دیکەش لەژێر چاودێریدان.