گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’پەیوەندى سۆزداریی و کوشتن’’..دادگا سزاى سێدارەى بۆ ژنە بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەک و پیاوێک دەرکرد

2021.10.05 - 19:05
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەیوەندى سۆزداریی و کوشتن’’..دادگا سزاى سێدارەى بۆ ژنە بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەک و پیاوێک دەرکرد

ناس کورد-

 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بڕیارى لەسێدارەدانى ژنە بەڕێوەبەرێکى قوتابخانەیەک و ئەو پیاوەى دەرکرد کە پەیوندى سۆزدارییان پێکەوە هەبوو، ئەوە بەهۆى کوشتنى مێردى ژنەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەى تاوان لەبەغدا لە راگەیەنراوێکدا بەشێک لە دانپێدانانى ئەو دوو کەسەى بڵاوکردووەتەوە کە هەردوکیان بەڕێوەبەرى قوتابخانەن.

 

لەبەشێکى دانپێدانانەکانیاندا ژنە بەڕێوەبەرەکە کە خاوەنى دوو منداڵە دەڵێت لەگەڵ بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەکى دیکە پەیوەندیان دروستکردووە و دواتر گۆڕاوە بۆ سۆزداریی، پاشان ڕێککەوتوون لەسەر کوشتنى مێردەکەى.

 

ئەو ژن و پیاوە چوار ساڵ لەمەوبەر لەکۆبوونەوەیەکى بەڕێوەبەرى قوتابخانەکاندا یەکتریان ناسیوە و دواتر پەیوەندییەکەیان گۆڕاوە بۆ سۆزداریی، پاشان کەسێکى دیکەیان بەکرێ گرتووە بۆ کوشتنى مێردى ژنەکە و تاوانەکەیان ئەنجامداوە.