گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشەش مانگى ئەمساڵدا هاتووچۆی سلێمانی داهاتى چەند بووە؟

2019.07.02 - 12:42
App store icon Play store icon Play store icon
لەشەش مانگى ئەمساڵدا هاتووچۆی سلێمانی داهاتى چەند بووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی داهاتى شەش مانگى سەرەتاى ئەمساڵى ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەى گیانلەدەستدان بەهۆى رووداوەکانى هاتووچۆ، کەمیکردووە. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 2ی تەموزی 2019 ) لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى ڕایگەیاند:"لەشەش مانگی یەکەمی مساڵدا 75 هاوڵاتی بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، کە  بەراورد بەساڵی ڕابردو ڕێژەکە كەمیكردووە، بەوپێیە لەشەش مانگی سەرەتای 2018دا 93 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدابوو". . وتیشی، لەو شەش مانگەدا 540 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە و بەهۆیەوە 1459 هاوڵاتی برینداربوون، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو 1555 هاوڵاتی بەهۆی روداوەكانی هاتوچۆوە برینداربوون. . وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینان بوون، كە ژمارەیان41 كەس بووە، زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لەدەرەوەی شار بووە كە ژمارەیان 54 هاوڵاتی بووە. . كاروان محەمەد ئەوەشی ئاشکراکرد، لەو ماوەیەدا 135 هەزارو 630 پسوڵەی سەرپێچی بۆ شۆفێرانی سەرپێچیكار كراون و غەرامەیان بۆكراوە. . روونیشیکردەوە، لەو شەش مانگەدا خەرجییەكانی هاتووچۆ 10 ملیارو 22 ملیۆن و 978 هەزار دینار بووە، داهاتی ئەمساڵیش 67 ملیارو 779 ملیۆن و 456 هەزار دینار بوو كە بەراورد بەشەش مانگی یەكەمی ساڵی 2018، خەرجی و داهاتیش بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردوە. .