گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەلا نیازی: لەمڕۆوە بانگەشە ڕادەگرم و ئێوەش دەنگ مەدەن

2021.10.05 - 16:53
App store icon Play store icon Play store icon
مەلا نیازی: لەمڕۆوە بانگەشە ڕادەگرم و ئێوەش دەنگ مەدەن

ناس کورد-

نیازی هەورامانی، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی ڕایگەیاند، لەمڕۆوە بانگەشەی هەڵبژاردن ڕادەگرێت و داواش لە سەرجەم خزم و ناسیاو و لایەنگرانی دەكات ”دەنگ نەدەن“.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

نیازی هەورامانی کە هاوکات ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتییە لە پەیامێکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، "هەرچییەكی لە توانادابووبێت بۆ یەكێتی كردوویەتی و جەخت دەکاتەوە کە ”ڕێكخراوەكەم لەو حزبە بچووكانە گەورەترە كە یەكێتی پێشوازییان لێدەكات و دەرگای بۆ كردوونەتەوە“.

 

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەكێتی جەختی كردۆتەوە كە پێگەی ئەو لە پێگەی ئەندامانی سەركردایەتیی حزبەكەی كەمتر نییە و ”هەندێك لە ئەندامانی سەركردایەتی، تەنانەت لە كۆڵانی ماڵی خۆشیاندا ناسراو نین“.

 

مامۆستا نیازی هەورامانی پێیوایە ”بەقەدەر 20 ئەندامی سەركردایەتیی ئەم سەركردایەتییەی ئێستام كردووە“. ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەگەر گوێی لێ نەگرن، ئەوا پێش هەڵبژاردن ”هەموو شتێك ڕوون دەكەمەوە و داوای گەردن ئازادیتان لێ دەكەم و ئازاد دەبم لە كوێ كار بكەم“.

 

May be an image of text