گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تۆ کام ڤاکسینەت وەرگرتووە؟

کاریگەریی یەکێک لە ڤاکسینەکان دژی کۆرۆنا دوای شەش مانگ بۆ نیوە کەم دەبێتەوە

2021.10.05 - 12:46
App store icon Play store icon Play store icon
کاریگەریی یەکێک لە ڤاکسینەکان دژی کۆرۆنا دوای شەش مانگ بۆ نیوە کەم دەبێتەوە

ناس کورد- 

بەگوێرەی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی داتاکان لەلایەن ناوەندە زانستی و تەندروستییەکانی ئەمەریکا دەرکەوتووە، کاریگەری ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتیک دوای شەش مانگ بەڕێژەی نزیکەی 50% دادەبەزێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "لانست"ی پزیشکیی ئەمەریکی (سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، "بەگوێرەی ئامارەکانی داخڵ بوونی توشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە یاخود گیان لەدەستدانیان، دەرکەوتووە کاریگەری ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتیک دژی کۆرۆنا لە شەش مانگی یەکەمی دوای کوتان بەڕێژەی 90%ـە، بەڵام لەدوای شەش مانگ بۆ 47% دادەبەزێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کاریگەرییە تەنانەت دژی کۆرۆنا دەلتاشە و بەوتەی توێژەران، کاریگەرییەکەی بە تێپەڕبوونی کات دادەبەزێت، نەک بڵاوبوونەوەی جۆری جیاوازی کۆرۆنا. 

 

بەگوێرەی داتاکان، کاریگەری ڤاکسینەکە دژی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە مانگی یەکەمدا 93%ـە، بەڵام لەدوای چوار مانگ کاریگەرییەکەی بۆ 53% دادەبەزێت. 

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا، ڕەزامەندی داوە کەسانی بەتەمەن یاخود ئەوانەی نەخۆشن ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە وەربگرن.