گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی نرخی دۆلار

2021.10.05 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی نرخی دۆلار

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند بەردەوام بەدواداچوون بۆ بەهای دۆلار دەكات و لەماوەی 9 مانگی ڕابردوودا بەرزكردنەوەی بەهاكەی بەرامبەر دینار بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی یەدەگی نەختینەیی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا كە وێنەیەکی دەست "ناس كورد" کەوتووە (5ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوەشی خستوەتەڕوو، یەدەگی نەختینەیی عێراق 54 ملیار دۆلار بووە لە 9 مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار و گۆڕینی بەهای دۆلار بووەتەهۆی كەبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی و ئەمەش كاریگەریی باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ. 

 

وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەوەش دەكاتەوە گۆڕینی نرخ بۆ 145 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار ئاماند لێی بنیاتنانی ژێرخانێكی بەرهەمهێنەرە لە دەرەوەی نەوت.ا