گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی بڕین و دەستکاریکردنی مووچەی توێژێک

2021.10.05 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری دارایی لەبارەی بڕین و دەستکاریکردنی مووچەی توێژێک

ناس کورد- 

وەزیری دارایی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو خانەنشینە پلەباڵایانەی لەماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان ڕاگیرا مووچەکانی ڕابردوویان لێ وەرناگیرێتەوە و ئەوەی شایستە نەبێت مووچەکەی دەبڕدرێت یاخود ڕێکدەخرێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "200 ملیارەکەی بەغدا گەیشتووەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی لە هەولێر و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت." 

 

هاوکات سەبارەت بەوەی ئەو پلە تایبەتانەی لەماوەی ڕابردوودا بەهۆکاری نایاساییبوون مووچەکانیان ڕاگیرا،  ئایا مووچەکانیان لێوەردەگیرێتەوە؟، وەزیری دارایی باسی لەوەکرد، "لە ڕاستیدا شتێک نییە بەناوی مووچەی نایاسایی، ئەوانە بە یاسا کراون، بەڵام ئەو کەسانە سێ جۆرن، جۆرێکیان ئەو پۆستەی بینیوە کە پێی خانەنشین بووە و شایستەیە و بە پلەی خۆی مووچە وەردەگرێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "جۆرێکیان پۆستەکەیان بینیوە، بەڵام شایستەی ئەو مووچەیە نیین و مووچەکان ڕێکدەخرێنەوە، جۆرێکی دیکەشیان نە پۆستەکەیان دیوە و نە شایستەشن ئەوانە دەبڕدرێن و هیچ کەسێکیش بە ئامانج ناگیرێت و یاسای چاکسازی شتێکی گشتییە."