گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش ئامۆژگاری

تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەك بڵاوە كوشندەترە لە كۆرۆنا

2021.10.05 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی جیهانی: نەخۆشییەك بڵاوە كوشندەترە لە كۆرۆنا

ناس کورد- 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد هۆكاری یەكەمی مردن لە جیهاندا نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی خوێن و دەماغە و ساڵانە دەوروبەری 18 ملیۆن كەس بەم نەخۆشییە دەمرن كە زۆر زیاترە لە قوربانییەكانی كۆرۆنا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێكخراوەكە لە هۆشدارییەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی تشرینی یەكەمی 2021) هۆشداری دەدات كە خەڵك دەبێت ئاگاداری تەندروستی دڵ و بۆرییەكانی خوێن بن كە هۆكاری مردنی 31% ی خەڵكە لەجیهاندا ساڵانە. 

 

بەگوێرەی رێكخراوەكە زیاتر لە یەك ملیار كەس (1.1 ملیار) كێشەی بەرزی گوشاری خوێنیان هەیە كە دەكات 22 كەس لە 100 كەس و لەم رێژەیەش تەنها چوار كەسیان هەوڵی خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنی گوشاری خوێن دەدەن.

 

رێكخراوەكە ئامۆژگاری نەخۆشەكان دەكات چەند شتێك پەیڕەو بكەن بۆ پاراستنی تەندروستی خۆیان لەوانەش : دوركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، دوركەوتنەوە لە سیستمی خواردنی ناتەندروست، ڕزگاربوون لە قەڵەوی، كەمكردنەوەی سوێری و خوێ، دووركەوتنەوە لە ڕۆن لەگەڵ دووركەوتنەوە لەتەمەڵی و سستی و كەمی جووڵەی لەش.