گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

فەیسبوك و ئینستاگرام و واتسئەپ كەوتنەوەكار

2021.10.05 - 00:49
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوك و ئینستاگرام و واتسئەپ كەوتنەوەكار

ناس كورد-

خزمەتگوزارییەكانی فەیسوك و ئینستاگرام و واتسئەپ كەوتنەوەكار سەرباری بوونی چەند كێشەیەك، ئەوەش دوای چەند كاتژمێرێك وەستانی تەواوەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.

 

مایک شرۆپفێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، "لێبوردنێکی زۆر ڕاستگۆیانە بۆ هەموو ئەوانەی کارگەربوون بە وەستانی فەیسبوک، ئێمە کێشەمان هەیە لە تۆڕەکاندا و تیمەکانمان زۆر بە خێرایی کار دەکەن بۆئەوەى بەزووترین کات چارەسەری کێشەکان بکەن و بیگەڕێننەوە." 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.      

  

ڕۆژی 13ی ئازاری 2019، هەمان خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک (فەیسبوک، مێسنجەر، ئینستاگرام و واتسئەپ) لەکارکەوتن بە تەواوەتی، دوای 24 کاتژمێر کێشەکە چارەسەر کرا و بەرکاهێنەران توانییان جارێکی تر بەکاربهێننەوە