گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوکەوە

2021.10.04 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبوکەوە

ناس کورد-

مایک شرۆپفێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، "لێبوردنێکی زۆر ڕاستگۆیانە بۆ هەموو ئەوانەی کارگەربوون بە وەستانی فەیسبوک، ئێمە کێشەمان هەیە لە تۆڕەکاندا و تیمەکانمان زۆر بە خێرایی کار دەکەن بۆئەوەى بەزووترین کات چارەسەری کێشەکان بکەن و بیگەڕێننەوە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

me_ga.php?id=4595

  

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.    

  

تۆڕی هەواڵیی NBCی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی واتسئەپ ئاشکرای کرد، هیچ شتێک لەناو باڵەخانەی کۆمپانیاکە کار ناکات جگە لە خزمەتگوزاریی ئیمەیل.   

 

شیرا فرێنکڵ، سەرنوسەری تەکنەلۆجی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبوک قسە کردووە و وتوویەتی کە کارمەندان ناتوانن بچنە ناو بیناکانەوە چونکە باجی چوونەژوورەوەیان کار ناکات.  

  

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.    

  

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.    

  

ڕۆژی 13ی ئازاری 2019، هەمان خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک (فەیسبوک، مێسنجەر، ئینستاگرام و واتسئەپ) لەکارکەوتن بە تەواوەتی، دوای 24 کاتژمێر کێشەکە چارەسەر کرا و بەرکاهێنەران توانییان جارێکی تر بەکاربهێننەوە