گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

=

تۆڕی NBC: هیچ شتێک لەناو باڵەخانەی فەیسبوکدا کار ناکات جگە لە ئیمەیل

2021.10.04 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
تۆڕی NBC: هیچ شتێک لەناو باڵەخانەی فەیسبوکدا کار ناکات جگە لە ئیمەیل

ناس کورد-

تۆڕی هەواڵیی NBCی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی واتسئەپ ئاشکرای کرد، هیچ شتێک لەناو باڵەخانەی کۆمپانیاکە کار ناکات جگە لە خزمەتگوزاریی ئیمەیل. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.  

 

شیرا فرێنکڵ، سەرنوسەری تەکنەلۆجی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند، بە تەلەفۆن لەگەڵ یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای فەیسبوک قسە کردووە و وتوویەتی کە کارمەندان ناتوانن بچنە ناو بیناکانەوە چونکە باجی چوونەژوورەوەیان کار ناکات.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.  

  

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.  

  

ڕۆژی 13ی ئازاری 2019، هەمان خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک (فەیسبوک، مێسنجەر، ئینستاگرام و واتسئەپ) لەکارکەوتن بە تەواوەتی، دوای 24 کاتژمێر کێشەکە چارەسەر کرا و بەرکاهێنەران توانییان جارێکی تر بەکاربهێننەوە