گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆشکی سپی: هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە

2021.10.04 - 22:09
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکی سپی: هێزی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە

ناس کورد-

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەلماندیان کە هێزێکیان هەیە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئەوەش دوای وەستانی تەواوەتی خزمەتگوزارییەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە جیهاندا و هاوکات بوونی کێشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تردا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پرسیارێکدا لەبارەى لەکارکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (4ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستی بە چاکسازی و کۆنتڕۆڵکردنی هەیە کە بەهێزتر بن لە یاسا ناوخۆییەکان."

 

وتیشی، "ئەوەی ئەم ئەمڕۆ لە فەیسبوکدا ڕوویدا وەڕسکەرە و لە هاوکاری هەوڵ و چاکسازییەکانین بۆ بنبڕکردنی کێشەکان."

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.

 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.

 

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای تێلیگرام ڕایگەیاند، بوونی کێشە لە سێڤەرەکانیدا بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانییەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای لەکارکەوتنی فەیسبوک هەوڵ دەدەن تێلیگرام بەکاربهێنن.