گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەى لەکارکەوتنی فەیسبوک و تۆڕەکانی تر

2021.10.04 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەى لەکارکەوتنی فەیسبوک و تۆڕەکانی تر

ناس کورد-

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە دەکەن لەوەى ئایا هەڕەشەی ئەمنی لەپشت وەستانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوەیە یاخود نا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری تیمی ئاسایشی ئەلیکترۆنی کۆمپانیای فەیسبوکەوە دەڵێت، پێناچێت لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی بە هێرشی هاککردن و ئەلیکترۆنییەوە هەبێت.

 

هاوکات مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێردا سێڤەرەکانمان دەگەڕێنینەوە.

 

هاوکات کۆمپانیای تێلیگرام ڕایگەیاند، بوونی کێشە لە سێڤەرەکانیدا بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانییەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەدوای لەکارکەوتنی فەیسبوک هەوڵ دەدەن تێلیگرام بەکاربهێنن.

 

لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە، 4ی تشرینی یەکەمی 2021، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ لە سەرانسەری جیهاندا لەکارکەوتن، هاوکات گۆگڵ، ئەمازۆن، تیکتۆک و تێلیگرام و چەند خزمەتگوزارییەکی تر لە بەشێک لە وڵات کێشەی تێکەوت.