گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار فڕۆکەکانی تورکیا چەمچەماڵیان بۆردومان کرد

2021.10.04 - 06:10
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار فڕۆکەکانی تورکیا چەمچەماڵیان بۆردومان کرد

ناس کورد-

کاتژمێرێک پێش ئێستا چەند فڕۆکەیەک کە گومان دەکرێت فڕۆکەی تورکی بن بۆردومانی گوندی سەیدانی خوارووی لە ناوچەی شوانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ کرد، سەرچاوە ناوخۆییەکان دەڵێن بۆردومانەکە چەند بنکەیەکی گەریلاکانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج کە ماوەیەکە لەو سنورە جموجوڵیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی چەمچەماڵەوە بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، دوو کەس بەهۆی بۆردومانەکەوە بریندار بوون کە یەکێکیان ژنە و ئەوی تریان پیاوێکە، برینی پیاوەکە سەختە.

 

هاوکات میدیاکانی پەکەکە دەڵێن فڕۆکە بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی کردووە بەڵام باسیان لەوەنەکردووە کە سەر بە چ لایەنێکن.