کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند"بەرپرسانى هەرێم لە رۆژانى رابردودا دەستیانکردۆتەوە بەو یارییەى کە هەموو ساڵێک دەیکەن و دوور نییە ئەو یارییە سەرى عادل عەبدولمەهدى و فوئاد حسێن، بخوات". . هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان، بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکات کە دەستیانکردووە بۆ یاریکردن و دەستى دەستیکردن بە حکومەتى ناوەند لەبارەى ئەو پەیوەستبوونەى کە سەبارەت بە بودجەى گشتى عێراق هەیانە. . ئاماژە بەوەش دەکات، دەسەڵاتدارانى هەرێم لە سەرەتای ساڵەوە پێشوازیان لە یاسای بودجەى گشتى کرد و پێیان باش بوو، دوایی هەر خۆیان پێشێلیانکرد. . هۆشیار عەبدوڵا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئێستا کە ساڵ و نیوێک تێپەڕیوە دەستیانداوەتە لێدوانی لاستیکی لە جۆری ئەوەی (گوایە هەموو کێشەکان چارە دەکەن)، یاخود (لە ڕووی مەبدەئیەوە کێشەیان نیە لەوەی دووسەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەکە بنێرن)، بەڵام کەس نازانێ بۆ ناینێرن؟!. . پەرلەمانتارەکەى گۆڕان لەو بڕوایەدایە ئەو سیاسەتى یاریکردن و کات کوشتنە بۆ دەسەڵاتدارانى هەرێم ناچێتە سەر، ئاماژە بەوەش دەکات ئەو سیاسەتە ئیدی نەک سەرناگرێ بەڵکو بەدوورینازانێت ئەو یارییە "سەری عادل عەبدولمەهدی و فوئاد حوسێنیش بخوات". .