گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکی بەپەلە لە بەشیر حەدادەوە بۆ مستەفا کازمی

2021.10.04 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکی بەپەلە لە بەشیر حەدادەوە بۆ مستەفا کازمی

ناس کورد-

بەشیر حەداد داوا لە مستەفا کازمی دەکات "ھەنگاوی خێرا ھەڵگرێت بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە چەکدارییەی لە قەزای شنگال هەیە و ڕێگری دەکات لە بەربژێرەکانی پارتی تاوەکو بانگەشە بۆ خۆیان بکەن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات ھەنگاوی خێرا ھەڵگرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو دیاردە چەکدارییەی کە لە دەرەوەی یاسا لە قەزای شنگالی سەربە پارێزگای نەینەوا بوونی هەیە کە رێگری دەکات لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بچنە ناو ئەو قەزایە بۆ بانگەشەکردنی هەڵبژاردن و پێشكەش کردنی بەرنامەکانیان لە بازنەکانی هەڵبژاردن، ئاماژەشی بەوەدا کە ئەو هەڵسوکەوتانە جێگەی قبوڵ کردن نین و پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان.

 

بەشیر حەداد "بە توندی ڕەخنەی لە لایەنە ئەمنییەکانی ئەو قەزایە گرت بەوەی کە کەمتەرخەمن لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و پشتیوانی نەکردنی بەربژێرەکان بۆ ئەوەی چالاکی رۆژانەی خۆیان ئەنجام بدەن لە نێو بازنەی هەڵبژاردنیی خۆیان و هەستن بە بانگەشەکردنی وەکو بەربژێرەکانی دیکەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ناو ئەو پارێزگایە."


حەداد "داوای لە لایەنە حکومی و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا کرد کە رۆڵی خۆیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر بە تەواوی بەربژێرەکان و ئەو رێگری و هەڕەشانەی کە رووبەڕووی ژمارەیەک لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبنەوە، چونکە ئەو بابەتە کاریگەری دەبێت بەسەر سەقامگیری تەواوی پارێزگاکە."