ناس کورد-
پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان زۆرترین حاڵەتى چاکبوونەوەیان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى عێراق تۆمارکرد، ئەوەش بەپێی دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ هەزار و ٩٥٦ توشبوو، ٢٧ مردن تۆمارکراوە، لەکاتێکدا سێ هەزار و ١٨٤ کەس لەپەتاکە چاکبوونەتەوە، کە زۆرترینیان لەهەرێمى کوردستانن.