گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کازمى: بەتوندى روبەڕووى هەوڵى ساختەکاریی دەبینەوە

2021.10.04 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: بەتوندى روبەڕووى هەوڵى ساختەکاریی دەبینەوە

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەتوندى روبەڕووى هەر هەوڵێکى ساختەکاریی دەبنەوە لە هەڵبژاردندا و رێگە بەهیچ کارێکى لەو شێوەیە نادەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى ئەمڕۆ دووشەممە لەسەردانێکیدا بۆ لاى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان وتى "حکومەت پابەندە بە بەڵێنەکانى کە بەگەلیداوە، هەمو رێوشوێنێکى گرتووەتەبەر بۆ ئاسانکاریی کارەکانى کۆمسیۆن و پتەوکردنى پڕۆسەى دیموکراسی"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.

 

وتیشى "هەڵبژاردنى ١٠ى تشرینى یەکەم هەلێکى مێژوییە بۆ گۆڕانکاریی و راستکردنەوەى ڕێڕەوى پڕۆسەى سیاسی".

 

هەڵبژاردنی پێشوەختە    

  

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10 تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (10) ی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. ئەم هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام دەدرێت كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت.                          

  

 ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە 25 ملیۆن كەسن، كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك خۆیان پاڵاوتووە، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانیش 329 كورسییە كە 320 یان بۆ كێبەركێیە، 9 كورسیشییان بۆ كۆتای پێكهاتەكانە كە 5 كورسی بۆ مەسیحییەكانە و 1 كورسی بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی شەبەك، سابیئە، ئێزدی و كوردانی فەیلییە لە كوت.                          

  

ئاماری لیست و كاندیدەكان      

  

ژمارەی هێزە بەشدارەكان: 44 هاوپەیمانێتی و 267 حیزب                          

ژمارەی گشتی كاندیدان: 3 هەزار و 523 كەس                          

سەربەخۆكان 887 كاندید                          

حیزبەكان 1002                          

هاوپەیمانێتی: 2560 كاندید                          

 لەڕووی جێندەرییەوە 2 هەزار و 560 كاندید لەڕەگەزی نێرن و 963 یان لەڕەگەزی مێ.                        

  

لەپاش پەسەندكردنی دەستوری هەمیشەیی، 4 هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە كە لەساڵەكانی 2005 و 2010 و 20214 و 2018 بوون، پێشتر سیستمەكانی هەڵبژاردن، "نوێنەرایەتی رێژەیی بوون" بەپێی سیستمی سانت لیگۆی هەمواركراو لە 18 بازنەی عێراق كە هاوتای ژمارەی پارێزگاكان بوون، بەڵام بۆ 2021 بووە بە "زۆرینەی یەك دەنگی نەگوێزراوە" لە 83 بازنەی هەڵبژاردن.