گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە وەزیری پێشمەرگەوە

لەبارەی دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.04 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لەبارەی دامەزراندن لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، لەئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوە، ئەو دەنگۆیانەشی باس لە دامەزراندن دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " لەئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نیە و نەکراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەکو هەر دامەزراوەیەکی تر، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە." 

 

هاوکات وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردووەتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرە و لەوێی هاووڵاتیان دەکرێت وەک پێشمەرگە و ئەوەی خستووەتەڕوو، " ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانیە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن  بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی رایدەگەیەنێت." 

 

وەزیری پێشمەرگه باسی لەوەشکردووە، " بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایەو ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی رەسمیەوە."