گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغدا لەسلێمانى راگیرا

2021.10.04 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغدا لەسلێمانى راگیرا

ناس کورد-

 

ئەو بەنزینە 690 دینارییەى لە بەشێک لە بەنزینخانەکانى هەرێمى کوردستان دەفرۆشرا ماوەى چەند رۆژێکە نەماوە و حکومەتیش تا ئێستا بەفەرمى هۆکارەکەى ئاشکرانەکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونى مەیدانى پەیامنێرى "ناس کورد" لەسلێمانى، ناردنى ئەو بەنزینە لەرۆژى پێنج شەممەى رابردووەوە بۆ بەنزینخانەکانى سلێمانى راگیراوە و پێیان وتراوە کە چوار بۆ پێنج رۆژى دیکە ئەگەرى دەستپێکردنەوەى ناردنى هەیە.

 

بەنزینەکە کە بڕى زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بوو، لەمانگى رابردووەوە دەستبەداشکردنى کرا دواى ئەوەى بەغدا دەستیکرد بە ناردنى بۆ هەرێم بەپێی رێککەوتنێکى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان.

 

چەند شۆفێرێک لەسلێمانى بۆ ناس کورد باسیان لەوەکرد، ئەو بەنزینەى نێردرابوو کوالێتى زۆر باش بووە، نرخەکەشى زۆر باش بووە لە لیترى بە 690 دینار بووە.

 

یەکێک لە شۆفێرەکان وتى "بەهۆى نەمانى ئەو بەنزینەوە ناچارم لیترێک بەنزینى خراپ بە ٧٥٠ دینار بکڕم".