گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدایکبوون 10 هێندەى مردن

ئامار: ئاستى تەمەن لەسلێمانى بەرزترینە لەعێراقدا

2021.10.03 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
ئامار: ئاستى تەمەن لەسلێمانى بەرزترینە لەعێراقدا

ناس کورد-

 

 پێشبینی ساڵانی ژیان لەپارێزگاى سلێمانى (٧٢) ساڵە، کە بەرزترینە لەسەر ئاستی عێراق، ئەوەش بەپێی ئەو ئامارانەى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مردنی دایك لەكاتی لەدایكبووندا بۆ هەر (١٠٠) هەزار دایكێك (٢٣) دایکە، کە نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆر بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٧) منداڵە، و مردنی منداڵی خوار تەمەن (٥) ساڵ بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٥) منداڵە. لەدایكبوونی ساڵانە (٤٨.٤٣١) منداڵ، مردنی ساڵانە (٤٩٥٠) هاوڵاتیە.

 

وردەکاریی ئامارەکە:

 

سەرباری ئاستی بەرزی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە گشتیەکان و ئاستی بەرزی متمانەی دانیشتوان بە دامەزراوە تەندروستیە حکومیەکان، سلێمانی شوێنی خۆی لەسەر نەخشەی شارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دیاریی کردووە لە بواری گەشتیاریی نوژداریی/ پزیشکییدا. نەخۆشخانە تایبەتەکانی (شاری پزیشکیی فاروق و ئەنوەر شێخە و هیوا و سمارت و ڕۆیاڵ و چەندینی تر نەشتەرگەریی و چارەسەری چاندنی مۆخ و گورچیلە و شێرپەنجە و چەندین چالاکیی پزیشکی ناوازەی تری تێدا ئەنجام دەدرێت و چەندین سەنتەری تایبەت بە باری تەندروستی تایبەت کراونەتەوە، وەک: سەنتەری ئۆتیزم و زەهایمەر و ڕەبوەو حەساسیەت و...تاد.

 

لەڕووی دۆخی تەندروستی دانیشتوانەوە، پێشبینی ساڵانی ژیان (٧٢) ساڵە، کە بەرزترینە لەسەر ئاستی عێراق .

 

ڕێژەی دانیشتوان بۆ بنكەی تەندروستی (٣٨٤٨) هاوڵاتی، و ڕێژەی پزیشك بۆ (١٠) هەزار كەس (١١) پزیشك، و ڕێژەی پەرستار بۆ (١٠) هەزار كەس (١٩) پەرستارە.

 

مردنی دایك لەكاتی لەدایكبووندا بۆ هەر (١٠٠) هەزار دایكێك (٢٣) دایکە، کە نزمترینە لەسەر ئاستی عێراق.

 

ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆر بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٧) منداڵە، و مردنی منداڵی خوار تەمەن (٥) ساڵ بۆ (١٠٠٠) منداڵ لە ساڵێكدا (١٥) منداڵە.

 

ڕێژەی تەنها پشتبەستن بە شیردانی سروشتی بۆ منداڵ بۆ (٦) مانگی یەكەمی تەمەنیان بریتیە لە (٣٤.٩٪).

 

ژمارەی ئەو نەخۆشانەی، كە ساڵانە سەردانی نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكانیان كردووە (٢.٧٢٥.٢١٩) نەخۆش، و ژمارەی نەخۆشی داخڵبوو بۆ نەخۆشخانەكان (٢٩١.٥٣٣) نەخۆش، و ژمارەی چارەسەرە نەشتەرگەریەكان (٦٢.٣٤٦)، و ڕێژەی نەخۆشیی درێژخایەن (٣.٧٪)ی دانیشتوانە.

 

لەدایكبوونی ساڵانە (٤٨.٤٣١) منداڵ، مردنی ساڵانە (٤٩٥٠) هاوڵاتیە.