ناس کورد-
فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق چوار دەستکەوتى سەنتەرەکانى هەماهەنگى هاوبەشى لەگەڵ هەرێمى کوردستان راگەیاند و جەخت لە پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بەئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، پێکهێنانى ژورى ئۆپراسیۆنى هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە چەند دەستکەوتێکى هەیە، لەوانە پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش لەناوچەى بۆشایی ئەمنى هەرێم و بەغدا کە داعش تێیدا چالاکە.
رونیشیکردووەتەوە، ژورە هاوبەشەکان هەروەها بوونەتە هۆى ئاڵوگۆڕى زانیارى و پەیوەندى هەمیشەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەى داعش، هاریکارى بۆ رێگرى لە قاچاخچیەتى، باشکردنى دۆخى ئەمنى ئەو ناوچانە.
لەئابى رابردوودا لیژنەى باڵاى هەماهەنگى هاوبەشى هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا رێککەوتن بۆ دروستکردنى شەش سەنتەرى هەماهەنگى هاوبەش.