گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ؛ لاهور جەنگی چووە دەباشان

2021.10.03 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ لاهور جەنگی چووە دەباشان

ناس کورد-

لاهور جەنگى چووە دەباشان بۆ سەر مەزارى جەلال تاڵەبانى سکرتێرى کۆچکردووى یەکێتى لە چوارەم ساڵیادى کۆچى دواییدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی چەند ڤیدیۆ و وێنەیەک کە لە سۆشیال میدیاى لاهور جەنگى بڵاوکراوەتەوە دەردەکەوێت کە لاهور جەنگى ئەمڕۆ چووەتە سەر مەزارى تاڵەبانى لە دەباشان.  

  

لاهور جەنگى لەسەر چونە سەر مەزارى تاڵەبانى لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕابەری مەزن و سەركردە و مامی گەورەمان سەرۆک مام جەلال، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفام لەسەر مەزارەکەی دانا".

 

دەشڵێت "بەڵێنم بۆ دووپات کردەوە کە وەک هەمیشە بەردەوام دەبم لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەی و خوێندكارێكی بە ئەمەكی فێرگەكەی دەبم و کار بۆ پاراستنی یەکێتییە راستەقینەکەی دەکەم، ئەو یەکێتییەی کە ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە حیکمەت و سیاسەتە ژیر و واقیعییەکانی سەرۆک مام جەلالە".

 

ئەمە یەکەم چوونى لاهور جەنگییە بۆ دەباشان لەو کاتەوە کە کێشەکانى یەکێتى سەریهەڵداوە لە هەشتى تەموزەوە.