گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانى پەکەکە پێکهێنانى کەتیبەیەکى چەکداریان لە دەڤەرى برادۆست راگەیاند [ڤیدیۆ]

2019.07.02 - 08:49
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاکانى پەکەکە پێکهێنانى کەتیبەیەکى چەکداریان لە دەڤەرى برادۆست راگەیاند [ڤیدیۆ]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە)، پێکهێنانى کەتیبەیەکى چەکدارییان لە دەڤەرى برادۆست لە هەرێمى کوردستان راگەیاند و لەو بارەیەوە گرتەیەکى ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە کە تیایدا کۆمەڵێک کەسى دەمامکدار، راگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوى پێکهێنانى کەتیبە چەکدارییەکە، ئەو کۆمەڵە گەنجەى برادۆست و بادینان لە چوارچێوەی هێڵی پاراستنی جەوهەریی خۆیان بە ڕێکخستن کردووە و ئامانجیان خۆ پاراستنە لە دژی ئەو "داگیرکارییە"ی کە لەسەر دەڤەرەکەیان هەیە. . لە بەشێکى راگەیەندراوەکەشدا، داوایان لە تەواوی خەڵکی برادۆست و لە کەس و لایەن، عەشیرەتەکان، نووسەران، ڕۆشنبیران و گەنجان و هەموو چین و توێژەکان کردووە هاوکارییان بکەن. . هەواڵى پەیوەندیدار: ئەو هێزەى پەکەکە لە هەرێم دروستیکردووە ڕاستەوخۆ لە قەندیلەوە فەرمان وەردەگرێت
. هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا کەتیبە چەکدارییەکە هۆشدارى ئەوەیان داوە "کۆمەڵێک کەس ڕۆژانە لە ڕیزی دوژمن لە بەرامبەر گەلی کورد پلان دەگێرن و شەڕ دەکەن و سیخوڕیی دەکەن و بە هەموو شێوازیک هاوکاریی دوژمن دەکەن، ئێمە لێرەوە ئەو پەیامەیان پێ ڕادەگەیەنین، ئێمە بە تەواوی دەزانین ئەو کەسانە کێن و چ کارەن و لە چ ئاستێکدا لەگەڵ دوژمن کار دەکەن، بۆیە پێیان دەڵێین، ئەو کەس و لایەنانە ئەگەر نەیەنەوە هێڵی گەل لە هەر ئاستێکدا بن، لەلایەن ‌هێزی ئێمەوە وەڵامیان دەدرێتەوە و سزا دەدەرێن". . هەواڵى پەیوەندیدار: وردەکاری هێزە چەکدارەکەی پەکەکە لە هەرێم، کێ پشتگیری دەکات و پێشمەرگە چی دەڵێت؟
.
دروستبوونى ئەو کەتیبەیە لە کاتێکدایە کە رۆژى (27ى حوزەیرانى 2019) هێزێک بەناوى (هێزەکانی پاراستنی جەوهەریی  باشوری کوردستان) خۆی ڕاگەیاند. . https://tv.rojnews.news/videolar/heza-prastina-cewheri-ya-basur.mp4 . . هەواڵى پەیوەندیدار: میدیای پەکەکە: هێزێکی چەکداری لەدژی “پێگەی هێزە داگیرکەرەکان” لە هەرێمی کوردستان پێکهێنرا
.