گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیانەکانی مریشکی قەڵەو چییە

پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی کێشی مریشک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

2021.10.03 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێکی خۆراک لەبارەی کێشی مریشک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد- 

لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لەسەر کێشی مریشک ڕێنمایی بە هاووڵاتیان دەدات کە  زیادبوونی کێشی مریشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان لەبەرامبەردا دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی چەوری لە ژێر پێست و دەوری ئەندامەکانی مریشک. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ن هەرس ناکرێت ئەمەش هۆکارە بۆ نیشتنی چەوری یەکە لە ناو بۆری یەکانی خوێن و زیادبوونی کۆلستڕۆڵ و ترای گلیسراید لە خوێن دا، هەروەها ماددەی زیانبەخشی تێدا دەنیشێت وەک ئەنتی بایۆتیک و هۆرمۆنات و دژەمێرووەکان ( مبیدات ) کە ئەم ماددانەش دەگوێزرێتەوە بۆ لەشی مرۆڤ کە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی." 

 

دەقی نوسینەکەی لەشکر حەمید:

 

مریشک کێشی چەند بێت تەندروستە.؟

 

وەک زانراوە مریشک بە سەرچاوەیەکی گرنگی ماددە خۆراکییەکان دادەنرێت کە بەهایەکی خۆراکی بەرزی هەیە و ڕێژەیەکی زۆر باش پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامین و چەوری تێدایە کە بەیەکێک لە پێداویستی یە سەرەکییەکانی مرۆڤ دادەنرێت بە بەراورد بە هەندێک لەبەرهەمە ئاژەڵییەکان تەندروست و سەلامەتترە.

 

بە پێی توێژینەوەکان دەرکەووتووە  زیادبوونی کێشی مریشک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان لەبەرامبەردا دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی چەوری لە ژێر پێست و دەوری ئەندامەکانی مریشک ، هەتا کێشی مریشک زیاد بکات گۆشت و چەوری یەکەی ئاسان هەرس ناکرێت ئەمەش هۆکارە بۆ نیشتنی چەوری یەکە لە ناو بۆری یەکانی خوێن و زیادبوونی کۆلستڕۆڵ و ترای گلیسراید لە خوێن دا  سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری چەوری مریشک ماددەی زیانبەخشی تێدا دەنیشێت وەک ئەنتی بایۆتیک و هۆرمۆنات و دژەمێرووەکان ( مبیدات ) کە ئەم ماددانەش دەگوێزرێتەوە بۆ لەشی مرۆڤ کە هۆکارە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی، بە پێچەوانەوە هەتا کێشی مریشک کەم بێت ڕێژەی پرۆتین و کانزاکان و ڤایتامینەکان زۆرترە بە بەراورد  بە چەوری ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی یەکانی دڵ و پەستانی خوێن و بەرزی چەوری خوێن کەم دەکات .

 

بە پێی توێژینەوەکان مریشک تا کێشی کەمتر بێت بەهای خۆراکی بەرزترە و لەڕوی تەندروستی یەوە سەلامەتترە..

 

لەشکر حمید

ئەندازیاری خۆراک