گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەى گرانبوونی غاز

2021.10.03 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە لەبارەى گرانبوونی غاز

ناس کورد-

 پارێزگارى هەولێر گرانبوونی نرخی غازی بۆ "کێشەی تەکنیکی" گەڕاندووە و دڵنیایی دەدات کە بڕی پێویست گەیشتووە و نرخەکەی وەک خۆی لێدێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى پارێزگارى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا (3ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوو بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارەکەمان کە نەدەتوانرا پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دابین بکات، ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەو هەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تا ڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێ".

 

دەشڵێت، "دڵنییاى بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان دەدەین لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشتۆتە شارەکەمان و نرخى هەر بوتڵێک غازى حکومى و تایبەت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر نییە، هەر کەس و لایەنێک لەو نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت بەهاوڵاتییان ئەوا دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و سزا دەدرێت."