گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهوا دەگۆڕێت

وادەی کۆتاییهاتنی کەشوهوای هاوینە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

2021.10.03 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی کەشوهوای هاوینە لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان لە کەشێکی ھاوینەوە بۆ کەشێکی زۆر فێنک دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە لە ئەنجامی نەمانی کاریگەری شێ و گەرما لەسەر ناوچەکە و دەستپێکردنی کاریگەری سەرەتایی بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی پێنج تا هەشت پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرمی بەم شێوەیە دەبن، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣١ پلە، ھەولێر ٣٢ پلە، دھۆک ٣٠ پلە، ھەڵەبجە ٣٢ پلە، کەرکوک ٣٣ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە ٤٢ پلەوە نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٦ تا ٣٧ پلەی سیلیزی، لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٣١ بۆ ٣٢ پلە دەبێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خێرایی با مامناوەند دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بە خێرای ١٥ بۆ ٢٣ کم لە کاتژمێرێکدا و ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، "دووسبەی سێشەمە 5ی تشرینی یەکەم، کاریگەری ئەو بارستە فێنکەی ئەوروپا زیاتر دەبێت بەڕاورد بەماوەکانی ڕابردوو پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە."