گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی ڕووداوەکە

هەپەگە: پارتی حەوت گەریلای گولـلەباران کردین

2021.10.03 - 12:41
App store icon Play store icon Play store icon
هەپەگە: پارتی حەوت گەریلای گولـلەباران کردین

ناس کورد- 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، لە خەلیفان دەستەیەکی حەوت کەسی لە گەریلاکانیان کەوتوونەتە  بۆسەی هێزەکانی پارتی و  بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لە چوار قۆڵەوە ڕاستەوخۆ دەستڕێژی گولـلەیان لە گەریلاکان کردووە، دەشڵێت، لە ئەنجامدا پێنج کەسیان کوژراون و یەکێکیشیان بەدیل گیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هەپەگە (یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، ""شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب دەستەیەکی حەوی کەسی لە گەریلاکانمان کاتێک هەوڵیاندابوو لە ناوچەى قەندیل بپەڕێنەوە بۆ ناوچەى بادینان، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە چەمی زێ لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرانە ئامانج." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەو دەستە گەریلایەمان کاتێک لە چەمی زێ دەپەڕینەوە، بەبێ ئەوەى ئاگادار بکرێنەوە، یان فیشەک بۆ ئاگادارکردنەوەیان بتەقێنرێت، لە چوار قۆڵەوە بە چەکی قورس گولبەرانیان کردن، ئەوە ڕوون بووەتەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێنج هاوڕێمان شەهید بوون و هاوڕێیەکیشمان بە برینداری دیل کراوە." 

 

هەپەگە دەشڵێت، "هاوڕێمان حەقی لە ناو ئەو دەستە حەوت کەسییەى گەریلادا، کە هەموو ئەو روودانەی بە چاوی خۆی بینیبوو و دوای ماوەیەک توانیبووی بە سەلامەتی لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەوێتەوە و بە سەلامەتی زرگاری بوو و خۆی گەیاندەوە هێزەکانمان و بە وردی و لە زۆر لایەنەوە ئەو هێرشەی ئاشکرا کرد، کە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا."

 

tolhildan_nesrinsite.jpgsores_hakimsite.jpgaxin_hacersite.jpg

sores_suleymansite.jpgbrusk_yucelsite.jpgserdem_yusufsite.jpg