ناس کورد-
گەنجێکی کرێکار لەکاتی کارکردن لە کارگەیەکی چیمەنتۆ لە گوندێکی سەر بە خەلیفان کەوتە ناو حەوزێکەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر 8:53 خولەی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2021، هاوڵاتیەک لەکاتی کارکردن لە کارگەی دروستکردنى چیمەنتۆ (کۆنکریت) لە شارەدێى (دێلزیان) لە یەکێک لە حەوزەکانی کارکردنی کارگەکە خنکاوە".
دەشڵێت، "دەستبەجێ تیمى مەلەوانى بەرێوەبەرایەتیمان گەیشتنە شوێنى روداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێنا و گواستیانەوە بۆ پزیشکی دادی لە سۆران".
بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە کە "هاووڵاتیەکە ناوی (ڕێبەر محمد حسێن)ـە و لە دایکبووی ساڵی 1998ـە و دانیشتوى گوندى سرێشمەی سەر بە(ناحیەى خلیفان )ـە، ئەو پیشەی شوفێرى مێکسەرە لە کارگەکە".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە "بە پێی وتەی ئەو کەسانەی لەو کارگەیە کار دەکەن لە کاتی کارکردن دەکەوێتە ناو حەوزێکى کارکردنى ئاوى کارگەکە کە قوڵایی چوار مەتر دەبێت، لە ئێستادا لە لایەن پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانەکەی دەکرێت."