کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى دیالە ڕایگەیاندووە، کێشەکانى 'گێچەڵى سێکسى' بە ژنان لە پارێزگاکە ڕووى لە زیادبوون کردووە. . سەڵاح مەهدى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى مافى مرۆڤى پارێزگاى دیالە، ئاماژەى بەوە کردووە: "گێچەڵى سێکسى زارەکى بە ژنان لە دیالە ڕوى لە زیادبوونە، سکاڵایەکى زۆرمان لەوبارەیەوە بەدەستگەیشتووە، کە زۆرترین ئەو گێچەڵە سێکسییانە لە شارى بەعقوبە ڕویانداوە". . ئەو بەرپرسەى مافى مرۆڤ ئاشکراشیکردووە، گێچەڵى سێکسى زارەکى کە "زمانێکى ڕەشە"، بووەتە هۆى کێشەیەکى زۆرى خێزانى. . بۆ کەمکردنەوەى ئەو دیاردەیە، نوسینگەى مافى مرۆڤى دیالە پەناى بردووەتە بەر، ڕێکخراوەکان و ئەوقافە ئاینییەکان بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو کێشە بدۆزنەوە. . .