گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

2021.10.02 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان زیاد دەکرێت

ناس کورد- 

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لەم مانگەدا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان زیاد دەکات و پێشبینی دەکەن ڕۆژانە 22 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم (شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەئێستادا بەرهەمی ڕۆژانەی كارەبا سێ هەزار و 600 مێگاواتە، لە بەرامبەردا خواستیش سێ هەزار و 900 مێگاوات كارەبایە، واتە 300 مێگاوات کورتهێنانمان هەیە و لەمانگی ڕابردوودابە تێكڕا ڕۆژانە نزیكەی 20 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ مانگی تشرینی یەكەم واتە ئەم مانگە پێشبینی دەكەین رۆژانە 22 کاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدرێتە هاووڵاتییان، چونکە خواست کەمتر دەبێت."

 

باسی لەوەشکرد، "بەگشتی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا توانراوە بەرهەمی كارەبا 709 مێگاوات زیاد بكرێت، هەروەها بە تێكڕا توانراوە سێ کاتژمێر و 22  خولەك كارەبای نیشتمانی زیاد بێت."