گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەیامێک لە پارتییەوە بۆ پەکەکە: نامانەوێت خوێن بڕژێت

2021.10.02 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە پارتییەوە بۆ پەکەکە: نامانەوێت خوێن بڕژێت

ناس کورد- 

لەدوای ڕێگریکردن لە تیمێکی پارتی بۆ ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن لەشنگال لەلایەن لایەنگرانی پەکەکەوە، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال ڕایگەیاند، سوورن لەسەر گەڕانەوە بۆ شنگال، بەڵام نایانەوێت خوێن بڕژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2021 بەشێک لە لایەنگرانی یەپەشە و شەڕڤانان ڕێگرییان لە چوونی تیمێکی پارتی کردلە چوونیان بۆ شنگال بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرپرسانی ئەو حزبە سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەن. 

 

لەوبارەیەوە،  ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی 17ـی پارتی لە شنگال لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەکەکە چەندین ساڵە لە شنگال رێگری دەکات، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی بچینەوە شنگال، بەڵام نامەوێت خوێن بڕژێت." 

 

هاوکات جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، "لە شنگال چەندین هێز لەژێر ناوی جیاجیادا هەن و هیچ ڕێژێک لە یاسا ناگرن، تەنانەت باوەڕیان بە دیموکراسی و هەڵبژاردن نییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لێرە چەکدارانی پەکەکە باڵادەستن و هیچ ڕێژێک لە حکومەتی عێراق و هێزە عێراقییەکان ناگرن، بەڕاستی شنگال وەک قەندەهار دێتە پێش چاومان." 

 

باسی لەوەشکرد، "ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق و هەرێم باشترین چارەسەر بۆ دۆخی شنگال و پێویستە حکومەتی عێراق کارێک بکات بۆ کردنەدەرەوەی ئەو هێزانە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "نازی چی بەسەر شنگالدا دەکەن ئەگەر شەهیدێکیان دابێت هەزار شەهیدمان داوە، کێ شنگالی ڕزگاکرد، پارتی ڕزگاری کرد، هەتا سەرۆک بارزانی و پارتی و پێشمەرگە نەچوون شنگال ئازاد نەکرا، سەرۆک بارزانی هاتە شنگال نەڕۆشتەوە تا شارەکە ئازاد کرا."