گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی خواردوویەتی؟

زیاتر لە یەک کیلۆ بزمار و برغو لە سکی پیاوێکدا دەرهێنرا

2021.10.02 - 14:17
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە یەک کیلۆ بزمار و برغو لە سکی پیاوێکدا دەرهێنرا

ناس کورد-

لە وڵاتی لیتوانیا تیمێکی پزیشکی زیاتر لە یەک کیلۆ بزمار و برغوی لە گەدەی پیاوێکدا دەرهێنا کە دوای ئەوەى وازی لە خواردنەوە کحولییەکان هێناوە دەستیکردووە بە قوتدانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئەو پیاوە کە ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شاری کلایبیدا کە دەکەوێتە کەنارئاوەکانی ڕووباری بەلتیق، ئەوەش دوای ئەوەى توشی ئازارێکی زۆر بووە لە سکیدا.

 

پزیشکەکان دەستبەجێ وێنەی تیشکییان بۆ گرتووە و بۆیان دەرکەوتووە کە چەندین پارچە کانزای تێدایە کە درێژی هەندێکیان دەگاتە 10 سم.

 

ساروناس دیلیدیناس، ئەو پزیشکەی بە خێرایی نەشتەرگەری بۆ ئەو پیاوە کردووە بە ڕۆژنامەکەى وتووە، "لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا کە سێ کاتژمێری خایاندووە سەرجەم پارچە کانزاکان لە گەدەی نەخۆشەکەدا دەرهێنراون."

 

هاوکات جیرداس سلبافیسیوس، گەورە پزیشکی نەخۆشخانەی کلایبیدا دەڵێت، "لە ژیانی پیشەیمدا تائێستا هیچ حاڵەتێکی وام نەبینیوە، ئێستا دۆخی تەندروستیی پیاوەکە باش و سەقامگیرە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەو پیاوە ماوەی مانگێکە دەستیکردووە بە خواردنی ئەو پارچە کانزایانە دوای ئەوەى وازی لە خواردنەوە کحولییەکان هێناوە"، بەڵام ناوبراو سەرسوڕمانی خۆی لەو کارە دەربڕیوە.