گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی گەرمای هاوینە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

2021.10.02 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی گەرمای هاوینە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

لە سبەینێ یەکشەممەوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و 2 بۆ 3 پلە زیاد دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاری هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە (3ی تشرینی یەکەمی 2021) پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی ھەرێمدا بەرێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزتردەبنەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما لە لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەمشێوەی خوارەوە دەبێت؛

- سلێمانی 37 پلە

- ھەولێر 39 پلە

- دھۆک 36 پلە 

- ھەڵەبجە 36 پلە

- کەرکوک 40 پلە

- لە ناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نێوان 41 تا 42 پلەی سیلیزی

- لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان 36 بۆ 38 پلە دەبێت

 

ئاراس جەبار پێشبینی دەکات "خێرای با مامناوەند ئەبێت بە ئاڕاستەی جیاجیا 15 بۆ 20کم لە کاتژمێرێکدا، ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا ئەبێت لەھەندێ کات و ناوچەشدا ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.

 

بەڵام دووسبەی دووشەممە کاریگەری ئەم گەرمایە کەم دەبێتەوە و لە ڕۆژی سێشەمەدا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە.

 

me_ga.php?id=4586