ناس کورد-
لەشکر حەمید، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک هۆشداری لە زیانەکانی خواردنی ئەندۆمی دەدات و دەڵێت، دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها هۆکاره بۆ تێکچونی مۆخ و گرفتی دواکه‌وتنی بیرکردنه‌وه و بێهێزی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی نوسینەکەی لەشکر حەمید:
زیانەکانی خواردنی ئەندۆمی
ئەندۆمی خۆراکێکی خۆشەو ئاسان و خێرا ئامادە دەکرێت کە پێکهاتووە لە ئاردی گەنم و نیشاستەو خوێ و زەیتی نەخیل تام و گلۆتۆماتی ێۆدیۆم بیبەر، ئەندۆمی دەبێتە هۆی زیاد کردنی کێش و بەرزکردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشی یەکانی دڵ، له‌ناو ئه‌ندۆمیدا زه‌رفێکی بچوک هەیە له خوێ پێکدێت، پێکهاته‌کانی ئه‌ندۆمی لەپشت زه‌رفه‌کی بیخوێنه‌ره‌وه تیایدا ده‌بێنیت بێکهاته خوێیه‌که له‌سه‌ر ی نوسراوه 621E ئه‌وه‌ش جۆرێکە له خوێ چینی .
لە راپۆرتێکی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی دا هاتووه، ئه‌م جۆره خوێیه هۆکاره بۆ تێکچونی مۆخ چونکه ئه‌م خوێیه مه‌ترسیدارترین جۆره.
ئه‌ندۆمی ده‌بێته هۆی درستبوونی گرفتی دواکه‌وتنی بیرکردنه‌وه و بێهێزی هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ده‌ماره‌کان وده‌رونییه‌کان دروستده‌کات.
هه‌روه‌ها شێرپه‌نجه‌ی مۆخ و سکچون و ئازاری ناو سک وقه‌ڵه‌وی وبەرزبونهوهی فشاری خوێن دروستده‌کات.
لەشکر حمید، ئەندازیاری خۆراک