گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كۆمەڵ لەگەرمیان خۆی یەكلایی كردەوە بۆ شێوازی دەنگدان

2021.10.01 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمەڵ لەگەرمیان خۆی یەكلایی كردەوە بۆ شێوازی دەنگدان

ناس کورد- 

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆمەڵی دادگەری لە گەرمیان هیچ کاندیدێکیان نیە و بەرپرسێکی ئەو حزبەش دەڵێت، دەنگدەرانیان سەرپشک کردووە لەدەنگدان بە هەر لایەنیک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیستمی فرەبازنەیی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وای لە حزبەکان کردووە لە هەندێک بازنە کاندیدیان نەبێت، یەکێک لەوانەش کۆمەڵی دادگەرییە کە لە گەرمیان هیچ کاندیدێکیان نییە.

 

لەوبارەیەوە، حەسەن محەمەد، بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە، "کاندیدی بەهێزمان لەم سنورەدا نەبو بۆیە هیچ کاندندێکمان دانەناوە، هەوڵمانداوە نەبونی کاندید لەم سنورە بخەینە خزمەت کاندیدەکانی دیکەمانەوە لە جێگەکانی دیکە، بەڵام ئەمە رێکنەکەوت." 

 

ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی دادگەری بە ڕادیۆی دەنگی وتووە، " لیستی هاوپەیمانی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە داوایان لێکردین لە گەڵیان رێککەوین تا لە گەرمیان دەنگ بە کاندیدەکانی ئەوان بدەین، بەڵام رازی نەبووین.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "بە دەنگدەرانی خۆمانمان راگەیاندوە سەرپشکن  لە دەنگدان بە هەر لایەنێک."