گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

رۆژنامەكەی مەلا بەختیار: پێدەچێت ژەهرخواردكردن لەناو یەكێتی زۆرتری گرتبێتەوە

2021.10.01 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەكەی مەلا بەختیار: پێدەچێت ژەهرخواردكردن لەناو یەكێتی زۆرتری گرتبێتەوە

ناس کورد- 

ڕۆژنامەی چاودێری سەربە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی لە نوسینێکدا لەژێر ناوی "کەریم حسێن" بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت ژەهرخواردكردن لەناو یەكێتی زۆرتری گرتبێتەوە و بەیەك و دوو كەس نەوەستابێت، دەشڵێت، دەریش دەكەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکە:

 

(كەریم حسێن- هەندەران)

ململانێ لە نێوان حیزبەكاندا، لەسەر ناكۆكی ئایدیۆلۆژی یان بەرژەوەندی ئابوری و هەڵپەی دەسەڵات، هەمیشە هەبووە، لەناو گەلانی پێشكەوتوودا، ململانێکان مەدەنیانە دەکرێ و لەناو گەلانی دواکەوتوودا، بە توندوتیژی ئاراستە دەكرێ‌.

 

خراپترین جۆری ململانێ، هی ناو خودی حیزبەكانە. وەكو چۆن خزم كە لەناو خۆیاندا تێك بچن، رقەكان ئەستورتر دەبێ‌، لەناو حیزبەكانیشدا، لە ناو وڵاتانی دواكەوتوودا، ململانێی ناو حیزبەكان، بە رێبازی تاوان و یەكتر شكاندن و پیلانگێڕیدا، دەبرێ‌.

 

بەڵام لەناو حیزبەكانیشدا، كەسایەتیەكان جیاوازن. كەسایەتی واهەیە لە گەرمەی ململانێكاندا نایگەیەنێتە تاوان بەرامبەر هاوڕێكانی. هی واش هەیە، لەبەر ئەوەی پێگەیان لەرزۆك و ناشایستە قوت دەكرێتەوە، بۆ پاراستنی دەسەڵات، تاوان ئەنجام دەدەن. نمونەی پارتی و یەكێتی وەكو ئاوێنە لەبەر چاوە:

 

مام جەلال، لەبەر ئەوەی بە كارامەیی پێگەیشتبوو، لەكاتی ململانێكاندا پەنای بۆ تاوان نەدەبرد. تەنها لە شەڕی ناوخۆدا، شەڕكردنی شەڕ بوو.

 

بەڵام لە ژیانی سیاسیدا، بە فێڵ كەسی نەیاری نەكوشتووە. ژاری دژی نەیار بەكارنەهێناوە. لەگەڵ زۆربەی نەیارەكانیشیا، لەدەرئەنجامدا ئاشتی هەڵبژاردووە.

 

پارتی، لەسەردەمی بارزانیدا و لە شۆڕشی ئەیلولدا، توندوتیژیان زۆر بەكارهێناوە. تەنانەت نەیاریشیان لە زینداندا كوشتووە. كوڕەكانی بارزانیش چونە پاڵ حكومەت (عوبەیدوڵڵا و لوقمان و سابیر)، بەڵام مەسعود بارزانی لەگەڵ سامی عەبدولڕەحمان و بەشێكی سۆسیالیست و پاسۆك رێككەوت. تەنانەت بارزانیە تۆراوەكانیشی هەموو ئاشت كردنەوە.

 

یەكێتی لە دوای چوارەمین كۆنگرەوە، كەوتە دەست سەركردایەتیەكی نوێ‌ ..گوایە نوێبوونەوە دەكەن. كەچی بەداخەوە، ئەوەی رویدا، نەك نوێ‌ نەبوو، بەڵكو وەكو كۆنیش نەبوو.

 

نموونە زۆرو زەبەندن كە لە دوو ساڵی دوای كۆنگرەی چوارەم، سەدان كاری ناحیزبی كراوە، بەڵام یەك هەنگاوی شایستە نەنراوە.

 

كاری هەرە خراپ كە كرابێ‌، پاكتاوكردنی نەیاری ناو خودی یەكێتیە، چ پاكتاوی سیاسی، چ پاكتاوی جەستەیی و روحی.

 

هەر حیزبێك، لە ململانێی ناوخۆدا، پەنا بۆ هەر جۆرە پاكتاوێك بەرێ‌، ئەو حیزبە، لایەنی كەم لە مۆراڵی سیاسی دادەشۆردرێ‌. بە تایبەتی تاوان بگەیەنرێتە بەكارهێنانی ژار بەرامبەر نەیار.. لەوە دەچێ‌ تاوانی بە ژار كۆتایی هێنان بە نەیار، بەیەك و دوو كەس نەوەستابێ‌.. كەسایەتی زۆرتری گرتۆتەوە. دەریش دەكەوێ‌!