ناس کورد-
پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک هاووڵاتییەکی شێلاوە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ پێناسێکی پێنییە نازانرێت کێیە و کەسوکارەکەی نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای کەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک لەجۆری جێب واز هاووڵاتیەکی لەڕەگەزی نێر شێلا و پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلارە ."
ئەوەش هاتووە، "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە."