گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی کردووە

ڕانیە؛ مامۆستایەک لەڕێگەی دەرمانخانە پێنج دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە

2021.10.01 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڕانیە؛ مامۆستایەک لەڕێگەی دەرمانخانە پێنج دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە

ناس کورد- 

لە قەزای ڕانیەی سەربە ئیدارەی ڕاپەڕین، مامۆستایەک لەڕێگەی چوون بۆ دەرمانخانە بۆ کڕینی دەرمان بۆ منداڵەکەی کە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە بڕی پێنج دەفتەر دۆلار دەدۆزێتەوە، بەڵام پارەکە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە و پەروەردەی شارەکەش سوپاسی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەناو ئەو هەموو ناشیرینانەی دنیا هێشتا ڕۆشنایی جوانبەخش ماوە، هێشتا گورگ نەبووەتە شوانی مەڕ و دزیش نەبووەتە ئەولیا، ئەوەتا مامۆستا دڵزار فەتحوڵا، مامۆستای خوێندنگەی ئامادەیی ئایندە لە پەروەردەی رانیە بەدەمەم خەیاڵی ئازاری جگەرگۆشەکەی بەرەو دەرمانخانە ڕێی دەکرد تاکو چارەسەر بۆ مندالە نەخۆشە درێژخایەنەکەی بکڕێت لەناکاو جانتایەک لە خەمی مندالەکەی و قورسی ژیان دای بڕی و کە سەیری کرد بڕی زیاتر لە پێنج دەفتەر دۆلار و چەندین کەلوپەلی تری گران بەهای تێدایە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دڵسۆزی و دەستپاکی و پەروەردەی جوان و کردار و دڵ و دەستە بە دەست نوێژەکانی مامۆستای هاندا کە بەدوای خاوەنەکەیدا بگەرێ تاکو دۆزییەوە و بەوپەری ئەمانەتەوە پارە و کەلوپەلەکانی دایەوە بە خاوەنەکەی، ئائەمە چەند  شانازییەکی گەورە و چ پەروەردەیەکی جوانە، ئەم مرۆڤانە چەند مەزنن  کە بۆ خوا دەژین." 

 

ئەوەش هاتووە، " بۆ ئەو مەبەستە پەروەردەی رانیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سوپاس و دەست خۆشی تەواوی پەروەردە و بەتایبەتیش بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بە مامۆستا دڵزار گەیاند و بە سمبولی رەوشت بەرزی و شانازی پەروەردەکەمانی وەسف کرد و هیوای خواست کە خودای گەورە هەرچی زووە شیفای یەکجاری بۆ منداڵە نەخۆشەکەی بنێرێت، لە کۆتاییشدا داواکارین ئێوەش لە دەست خۆشی مامۆستا و نزای چاکبوونەوەی منداڵەکەی بێ بەشی نەکەن."