گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرگیز ئەو کارە مەکەن

ئاگاداربە.. خواردنەوەی چا و قاوە بەشێوەیەک دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون

2021.10.01 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگاداربە.. خواردنەوەی چا و قاوە بەشێوەیەک دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون

ناس کورد- 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی هندی، خواردنەوەی خواردنەوە گەرمەکان لە پەرداخی کاغەزیدا مەترسییەکی گەورە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ دروست دەکات و دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل" بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەرکەوتووە، بەشێک لە پێکهاتەی پەرداخە کاغەزییەکان بەهۆی خواردنەوە گەرمەکان یاخود ئاوی گەرم شی دەبنەوە و تێکەڵ بە خواردنەوەکە دەبن، ئەوەش دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە تاقیکردنەوەکەدا توێژەران چەند پەرداخێکی کاغەزییان پڕکردووە لە ئاوی گەرم، پاش 15 خولەک بە ئامێری میکرۆسکۆب سەیریان کردووە دەرکەوتووە 25 هەزار تەنی پلاستیکی لە ئاوەکەدا بووە کە هی پەرداخەکە بووە. 

 

دکتۆر سودا گوێل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە پەیمانگای تەکنەلۆجیای هندستان ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەگەر کەسێک لە ڕۆژێکدا سێ کوپی بچوک قاوە یان چا لە پەرداخێکی کاغەزی بخواتەوە، ئەوا 75 هەزار تەنی پلاستیکی ورد دەچێتە جەستەیەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو تەنە پلاستیکییانە کە پێیان دەوترێت "مایکرۆپلاستیکی" هەڵگری جۆرە مادەی ژەهراوییان پێوەیە و دەبنەهۆی ژەهراوی بوونی مرۆڤ و لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت.