ناس کورد-
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری بە وڵاتانی دراوسێی عێراق دەدات، دەست وەرنەدەن لە پرسی هەڵبژاردنەکاندا و دەڵێت، لە داهاتوودا بەهەمانشێوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدڕ لە تویتێکدا (هەینی 1ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هەڵبژاردن بابەتێکی ناوخۆییە، وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی دیکەش نابێت دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدەن، یان لە داهاتوودا بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "عێراق بۆ عێراقییەکانە."