گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’نامانەوێ ببینە جێگرەوەی سوپا’’

هادی عامری: هەموو باڵیۆزە بیانییەكان داوایەكیان لێمان هەیە

2021.09.30 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری: هەموو باڵیۆزە بیانییەكان داوایەكیان لێمان هەیە

ناس كورد_

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح ڕایگەیاند سەرجەم باڵیۆزە بیانییەكان داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەكەن بەتایبەت ئەمەریكا و بەریتانیا بەڵام ئەوان نایانەوێت ببنە جێگرەوەی سوپا و پۆلیس.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عامری لە هەڵمەتی بانگەشەی فەتح  (30 أيلول 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی جەختی كردەوە دەستبەرداری مەرجی چوونەدەرەوەی سوپای بیانی نابن، هەروەها دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەوەستەوە و وتی "ئەوە ڕوونادات لەگەڵ هەبوونی مەرجەعیەتی نەجەف". 

 

عامری وتیشی "بە بەرگری ئاسمانیمان هەیە نە سوپای پیادە و ئێمە داوای پڕچەككردنی سوپا دەكەین و نامانەوێ ئاسمانی عێراق بەرەڵا بێت بۆ هەركەس ویستی".

 

فەتح كە نوێنەرایەتی بەشی زۆری هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكات و لە بەدر و عەسایب پێكدێت یەكێك لە چوار هاوپەیمانێتی گەورەی هێزە شیعەكانە لە هەڵبژاردنی 10 تشرینی داهاتوو.