گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چاوەڕواننەکراو؛ کێشەی کەمی بەنزین ڕۆناڵدۆشی گرتەوە.. ’’7 کاتژمێر چاوەڕوانی’’

2021.09.30 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
چاوەڕواننەکراو؛ کێشەی کەمی بەنزین ڕۆناڵدۆشی گرتەوە.. ’’7 کاتژمێر چاوەڕوانی’’

ناس کورد- 

کێشەی بەنزین لە وڵاتی بەریتانیا بەرۆکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی بەناوبانگی پرتوگالیشی گرت و دوای نزیکەی حەوت کاتژمێر نەیتوانی بەنزین بکاتە ئۆتۆمبێلەکەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەڕیتانیا توشی گرفتێکی گەورەی کەمی بەنزین بووەتەوە و قەیرانی کەمی بەنزین لەو وڵاتە سەری هەڵداوە، ئەوەش بەبۆنەوەی کەمبوونەوەی تانکەرەکانی سوتەمەنی. 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئینگلتەرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021، شۆفێرەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلە بێنتلییە گرانبەهاکەی ڕۆناڵدۆی بردووەتە وێستگەیەکی سوتەمەنی بۆ ئەوەی پڕی بکات لە بەنزین. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێرەکەی ڕۆناڵدۆ لە کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆوە چاوەڕان بووە تاوەکو 9:00ی شەو، بەڵام نەیتوانیوە بەنزین بکاتە ئۆتۆمبێلەکەوە و بە ناچاری وێستگەکەی جێهێشتووە. 

 

هەرچەندە حکومەتی بەڕیتانیا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە، بەڵام تائێستا بەشێک لە وێستگەکانی بەنزین لە وڵاتەکە داخراون و قەرەباڵغییەکی زۆریش لە وێستگەکانی دیکە دروست بووە.