ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی تەواو تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە و ئەگەر پارەیان هەبێت مووچە نەدراوەکانیش دەگێڕنەوە بۆ مووچەخۆران، دەشڵێت، ئەگەر نەشیان بێت ئەولەویەتی بۆ دابەشکردنی مووچە دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک گەنجدا (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "هەندێک، ده‌ڵێن حكومه‌ت به‌س بۆ هه‌ڵبژاردن لێبڕینی لابردووه، جارێ ئه‌وه لێبڕین نییه و من هه‌رگیز نه‌مگوتووه ئێمه مووچه ده‌بڕین، بڕیارێكی شه‌خسی نه‌بووه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بووه، ئێمه گوتوومانه بودجه‌ی به‌رده‌ست چه‌نده زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بۆ هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی نه‌نارد و به‌شه‌كه‌ی خۆمان به‌شی نه‌كرد، له كوێ بێنین؟ ئه‌وه پرسیارێكه و ده‌بێت بیكه‌ین."
وتیشی، "ڕاسته نه‌مانتوانیووه به ته‌واوی مووچه بده‌ین، به‌ڵام هیچ نه‌بێت بۆ بودجه‌ی به‌رده‌ست كه هه‌ر به‌شی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌كرد 79 له سه‌دی مووچه‌كه بده‌ین، ئه‌وه وایكرد جارێكی دیكه حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئیدامه‌مان داوه بۆ حكومه‌تی عێراق و بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش سه‌لماندمان كه خه‌تاكه له هه‌رێم نییه، هه‌رێم هه‌موو ئه‌رك و پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستوور و حكومه‌تی فیدراڵی جێبه‌جێ كردووه، ئه‌مه حكومه‌تی فیدراڵییه كه دواتر بینیمان بڕیاره‌كه بڕیارێكی سیاسی بووه."
جەختیشی کردووەتەوە،"ئینجا بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئه‌م پرسیارانه فڕێده‌ده‌نه ناو كۆمه‌ڵگه كه حكومه‌ت ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن مووچه ده‌دات، راست نییه ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژاردن نییه، مووچه‌مان هه‌بێت قه‌ره‌بووی مووچه نه‌دراوه‌كه‌ش ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مان بێت، ئه‌گه‌ر نه‌مانبێت، من به‌ڵێنی ئه‌وه‌تان پێده‌ده‌م ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ هاووڵاتییه."