گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’برا ئەوەیە پشتی براکەی بگرێت’’

مەسرور بارزانی لەبارەی دروستبوونەوەی ’’شەڕی براکوژی’’ قسە دەکات

2021.09.30 - 21:42
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەبارەی دروستبوونەوەی ’’شەڕی براکوژی’’ قسە دەکات

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی پەکەکە کرد و ڕایگەیاند، برا ئەو برایەیە پشتی براکەی بگرێت، نەک پێشمەرگە شەهید بکات، دەشڵێت، وەک میوان پەکەکە قبوڵ دەکەن، بەڵام نەک ئەوان خۆیان بە جێگرەوەی دەسەڵات بزانن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) لە میانەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و میدیاکاردا سەبارەت بە بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەگەر پەکەکە وەک میوانیک دێتە هەرێمی کوردستان ئەوا پێشوازی لێدەکەین و سەرچاومان." 

 

وتیشی، "بەڵام نەک وەک شوێنگرەوەی دەسەڵات بێت و ڕێگر بێت لە گەڕانەوەی هاووڵاتیان بۆ گوندەکانیان و باج لە خەڵک وەربگرێت و ببێتە هۆکاری ئەوەی تورکیا بێتە ناو خاکی هەرێمەوە، چونکە ئەگەر پەکەکە نەبوایە تورکیا نەدەهاتە ئێرە." 

 

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، "ڕاستە دەڵێن ئەمە شەڕی برا کوژییە، بەڵام برا ئەو برایەیە پشتی براکەی بگرێت، نەک پێشمەرگە شەهید بکات، ئاسایش شەهید بکات، بۆمبی چێندراو بنێتەوە." 

 

ڕاشیگەیاند، " یاخود باسی کوردایەتی دەکەن، ئێمە کوردایەتی دەکەین، پەکەکە کوردایەتی ناکات، یەک دەستکەوتی پەکەکەم پێبڵێن بۆ کوردستان لە مێژووی دروستبوونییەوە تائێستا."