ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕاگرتنی داخڵکردنی ڤاکسینی فایزەری بۆ وڵاتەکە ڕاگەیاند و دەڵێت، بەردەوام دەبن لەسەر بەکارهێنانی سینۆفارمی چینی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاندووە، لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانیی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیاریان داوە، بڕیاریان داوە هێنانی ڤاکسینی فایزەر بۆ وڵاتەکەیان ڕابگرن.
ئەو بڕیارەش لەکاتێکدایە، پێشتر وەزیری ەندروستیی ئێران ڕایگەیاندبوو، بڕی دوو ملیۆن ژەمی ڤاکسینی فایزەر دەکڕن بۆ کوتانی ژنانی دووگیان.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە، لەژێر ڕۆشنایی بنەما تەندروستییەکاندا کوتانی ژنانی دووگیان بە ڤاکسینی سینۆفارم بەردەوام دەبێت.
جەختیشی کردووەتەوە، هیچ پلانێکیان نییە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی فایزەر.