گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حزبێک لە سنوری سلێمانی پشتیوانیی بۆ کاندیدانی پارتی ڕاگەیاند

2021.09.30 - 20:42
App store icon Play store icon Play store icon
حزبێک لە سنوری سلێمانی پشتیوانیی بۆ کاندیدانی پارتی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەواوی ئەندامانی پارتی دیموكراتی بۆ دیموكراسی و دادگەری، پشتیوانیی خۆیان بۆ كاندیدانی پارتی دەربڕی و بڕیارە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەنگ بە كاندیدانی پارتی بدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس نەوڕۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە (پێنجشەممە 30ی ئەیلولی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " تەواوی ئەندامانی حیزبی پارتی دیموكراتی بۆ دیموكراسی و دادگەری لە پارێزگای سلێمانی، بە كۆی رێكخستنەكانیانەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ پارتی ڕاگەیاند و بەڵێنیان دا كە پاڵپشتی كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن و دەنگیان پێ بدەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە سنووری سلێمانی بە شێوەیەكی باش بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن كاندیدانی پارتییەوە بەڕێوە دەچێت و باوەڕمان وایە كاندیدانی ئێمەش لەم سنورە بۆ پەرلەمانی عێراق دەردەچن."